پزیشکێکی دیکە لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

08-04-2020
کوردستان حەسەن
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - لەندەن

پزیشکێکی بەریتانی کە پزیشکی تایبەتمەندی چارەسەرکردنی کەسانی بەتەمەن بوو لە نەخۆشخانەی کینگستۆن لە لەندەن بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 
 
پزیشکەکە ناوی ئەنتۆن سەباستیانپیلای ـیە و پزیشکی خانەنشین بووە، بەڵام لەسەر داوای خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا گەڕابووەوە سەر کارەکەی کە چاودێری ئەو کەسە بەساڵاچووانەی دەکرد تووشی کۆرۆنا ببوون.
 
د. ئەنتۆن لە ساڵی 1967 لە سریلانکا بووەتە دکتۆر و لەگەڵ نەخۆشخانەکانی بەریتانیا ئاشنایی زۆری هەبووە و کاری لەگەڵ کردوون. 
 
ئەو پزیشکە لە 31ـی مانگی ئادارەوە لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەکە بووە. نەخۆشخانەکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری پزیشکەکە دەکات و بە بەشێک لە تیمەکەیان ناوی دەبات. 
 
لە 28ـی مانگی ئادار یەکەم پزیشک لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ناوی ئەمجەم ئەل هەورانی بوو و تەمەنی 55 ساڵان بوو.
 
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد میتەر، تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا 55 هەزار و 242 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، شەش هەزار و 159 کەس گیانیان لەدەستداوە و 135 کەس چاکبوونەتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆڕەپانەکە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

گەورەترین گۆڕەپانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە مۆسکۆ کرایەوە

لە مۆسکۆ دەستپێکی وەرزی زستان راگەیێندرا. لە ناوەندی پێشانگەکانی سەرەکیی رووسیا گەورەترین گۆڕەپانی سەهۆڵبەندان لە ئەورووپا کەوتە کار. هەزاران دانیشتووی مۆسکۆ و گەشتیاران روویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.