لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا کۆرسێکی زمانی کوردی دەکرێتەوە

08-09-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پسپۆڕێکی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو زانکۆیە بۆ یەکەمجار کۆرسێکی زمانی کوردی بۆ خوێندکارانی دکتۆرا دەکاتەوە.
 
د. ئەحمەد محەممەدپوور، پسپۆڕی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی و مامۆستای زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، بۆ یەکەمجار زانکۆی هارڤارد کۆرسێکی زمانی کوردی بۆ خوێندکارانی دکتۆرا کردووەتەوە و داوای لەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت بە زمانی کوردی دکتۆرا بخوێنن، لە کۆرسەکەدا ناونووسی بکەن.
 
بەگوتەی د. ئەحمەد محمەممەدپوور، ئەو کۆرسە بۆ یەکەمجارە لەو سێمسترە بە ناونووسکردنی چەند خوێندکارێکی دکتۆرا دەستیپێکردووە و ئەرکی مامۆستایەتیی کۆرسەکەش لە ئەستۆی خۆی دەبێت. 
 
سەبارەت بە سەرچاوەکانی کۆرسەکەش دەڵێت، سوود لە بەرهەمەکانی د. حەیدەر خزری، د. محەممەد ساڵح و د. هاشم ئەحمەدزادە وەردەگرێت و هەر سێ زمانزانەکە سەرچاوەکانی خۆیان بۆ ئەو کۆرسە خستووەتە بەردەستی. دەشڵێت، بۆ سەرچاوەی سەرەکیی کۆرسەکە، لە کتێبی د. حەیدەر خزری کەڵک وەردەگرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.