وەرزی خوێندن لە ئەمریکا دەستیپێکرد

10-09-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن قوتابخانە
A+ A-
رووداو - هەولێر

وەرزی نوێی خوێندن لە ئەمریکا دەستی پێکرد، کچان و کوڕان جلوبەرگە هاوینییەکان فڕێدەدەن و روو لە کۆگاکان دەکەن، تاوەکو بۆ وەرزی خوێندن هەندێک جلی نوێ بکڕن. 

خوێندکارانی ئەمریکا چاکەت و پانتۆڵ و کابۆ و کراسی رەنگاوڕەنگ دەکڕن، جۆزیف کاتز،  ستایلیست دەڵێ " کڕیارەکان زۆر مەیلیان بۆ لای قەمسەڵەی رەنگ تاریک دەچێت، رۆژانە بەلایەنی کەم 80  دانە لەو رەنگە دەفرۆشین، دووەم پڕفرۆشترین رەنگیش پرتەقاڵیە".

 بەپێی داتاکان تەنیا لە دوو هەفتەی رابردوودا، خوێندکارانی ئەمریکا باخچەی ساوایان، تاوەکو ئامادەیی بەهای 78 ملیۆن دۆلار جلوبەرگیان کڕیوە و، بەپێی داتاکانی ناوەندی فیدراڵی ئەمریکا هەر خوێندکارێک لە سەرەتای وەرزی خوێندن پێویستی بە 488  دۆلارە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانە.

هەندێک لە کۆگاکان سپۆنسەری قوتابخانەکان دەکەن، بە نرخی هەرزانتر جلوبەرگیان پێ دەفرۆشن و، کچانیش لە وەرزی نوێی خوێندندا حەزیان لە ستایلی کیمینۆیە، کە ستایلێکی سادە و ورژێنەر نییە.

کارتەر بیگیڵ، تەمەنی حەڤدە ساڵە لە قوتابخانەیەکی هارڤارد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەخوێنێت، ئەو دەڵێ " کاتێک دێم بۆ جلوبەرگ کڕین هەمیشە حەزدەکەم جلێک بکڕم، کە ئاسوودەم دەکات و وروژێنەر نییە و، هاوڕێکەشم دەتوانێت لەبەریبکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە