لە زاخۆ قوتابخانەیەکی 100 ساڵی تێکدەدرێت؛ بڕیارەکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

18-09-2023
حەیدەر دۆسکی
بڕیاری تێکدانی قوتابخانەیەکی 100 ساڵی لە زاخۆ
بڕیاری تێکدانی قوتابخانەیەکی 100 ساڵی لە زاخۆ
نیشانەکردن زاخۆ قوتابخانە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


سەعید سدیق بەنێو هۆڵەکانی قوتابخانەیەکدا دەگەڕێت کە پێش 50 ساڵ تێیدا مامۆستا بووە، نە قوتابخانەکە وەک خۆی ماوە، نە چیدیکە دەمێنێنت، چونکە بڕیاری تێکدانی دەرچووە.
 
ئەو نووسەر و رۆشنبیرەی زاخۆ دەڵێ، پێشنیازی کردبوو بەشێکی ئەو قوتابخانەیە بکرێتە مۆزەخانە.
 
سەعید سدیق، نووسەر و رۆشنبیری زاخۆ دەڵێ "ئێستاش لەسەر هەمان بیروباوەڕی خۆمم؛ ئەگەر ئەو بەشەی قوتابخانەیە مابووایە و لایەکەی دیکەی کرابووایە باخچە، زۆر جوان دەبوو ئەگەر کرابووایە مۆزەخانەیەک بۆ پەروەردە. پێویستە هەموومان دەنگمان هەڵبڕین و ئەو قوتابخانە کە لە ساڵی 1922 دروستکراوە، بپارێزین."
 
پەیکەری قوتابییەک کە جانتایەکی بەدەستەوە، لە قوتابخانەکەدا هەیە، لە ساڵی 1978 بەهۆی زیرەکیی قوتابییەک بەناوی مامەند، پەیکەرەکەی بۆ دروستکراوە، بەڵام مامەند رازییە قوتابخانەکە بڕووخێنرێت و، دەڵێ ئەگەر لەبەر بەرژەوەندیی گشتییە، ئەو یادەوەرییەش نەمێنێت، ئاساییە.
 
مامەند هۆشیار، خەڵکی زاخۆیە، دەڵێ "رێزم بۆ بۆچوونی هەموولایەک هەیە، بەڵام من لەگەڵ ئەوەدام رێژەی سەوزایی لە شارەکەماندا زۆر بێت و پارک و شوێنی سەوزایی زیاد بن."
 
دەگوترێت چیرۆکی دروستکردنی قوتابخانەکە بۆ ساڵی 1922 دەگەڕێتەوە، قوتابخانەکە چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە و گواستراوەتەوە، لەسەر ئەو بابەتەش چەند بۆچوونێکی جیاواز هەن.
 
پەروەردەی زاخۆ لەسەر بڕیاری تێکدانی قوتابخانەکە رازیبووە و روونی دەکاتەوە لە جێگەی ئەو قوتابخانەیە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چوار قوتابخانەی دیکەی کردووەتەوە.
 
ئیبراهیم ئەنوەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی زاخۆ گوتی "سێ، چوار قوتابخانە لە دەوروبەری ئەو قوتابخانەیە هەن، ژمارەی قوتابییەکانی قوتابخانەکەش 200 و هەندێک بوو، رەنگە سێ چارەگیان لە دەرەوەی سنوورەکەشەوە هاتبن، ئێمە جێگەمان بۆ دۆزیونەتەوە، مادام رووخاندنی قوتابخانەکە بۆ بەرژەوەندیی گشتییە، ئێمەش رازی بووین."
 
لە شوێنی قوتابخانەکە، بڕیارە لە قاتی یەکەم گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل و لە قاتی سەرەوەشدا پارکێک دروستبکرێن بۆ تەواوکردنی پارکی شەهیدان لەنێو بازاڕی زاخۆ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن