پەناخوازێکی کورد لە ئەسینا باسی ژیانی خۆی دەکات: لە لێواری مەرگم

09-10-2025
گەشاو خالید
ئەنوەری نێلوفەری، خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە
ئەنوەری نێلوفەری، خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەنوەری نێلوفەری، خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 39 ساڵە، نزیکەی 10 ساڵە لە ئەسینایە، بەڵام پەناخوازێکی بێ دۆسیەیە، لەسەر شۆستەکانی ئەسینا دەژیت، بۆ رووداو باس لە دۆخی خراپی خۆی دەکات و دەڵێت لە لیواری مەرگم.
 
ئەنوەری نێلوفەری، کە پەیوەندی بە رووداوەوە کرد، باسی ئەوەی کرد، کە زۆر بە ئەستەم هێڵی ئینتەرنێتی دەستکەوتووە تا دەنگی خۆی بگەیێنێت، بە گوتەی خۆی دەرچووی بەشی ئەندازیاری شارشتانییە و بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری لەنێو پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر کردووە.
 
ئەنوەر دەڵێت "ئەو ماوەیەی کە نیشتەجێی هەولێربووم، چەندین جار داوای جێهێشتنی کوردستانم لێکرا، لەبەر ئەوەی من رەگەزنامە و پاسپۆرتم نەبووەو پێشم نەدەدرا"، وەک خۆی دەڵێت لە ساڵی 2014 بە ناچاری هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت و ئەو پارەیەی هەیبووە دەیدات بە قاچاخچی تا دەگاتە یۆنان، بەڵام فێڵێ لێدەکرێت و لە یۆنان پشت گوێ دەخرێت.
 
ئەنوەر دەڵێت "لەگەڵ هەرجارێک چوونم بۆ ئیدارەی وڵاتەکە و دادگە بۆ پێشکێشکردنی کەیسێک تا مافی مانەوە لە یۆنان وەربگرم، داواکەم رەت دەکرێتەوە و گوێم بۆ ناگیرێت لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیم نییە".
 
بە دڵێکی پڕەوە باس لەوە دەکات "هیچ رێکخراوەیەک بەهانام نەگەیشتووە، لەو پێشێلکارییە قووڵانەی مافی مرۆڤ کە تووشی بوومە"، ئەنوەر گوتی لە2017 ەوە زیاتر لە سێ جار مانم لە خواردن و خواردنەوە گرت، بەڵام ئێستا ناچار بەو دۆخە کراوم و لە بێخواردنی گەیشتوومەتە لێواری مەرگ".
ئەنوەر نیلۆفەری دەڵێت "خەڵکی ئەم وڵاتە سووکایەتیم پێدەکەن، لێم دەدەن، چارەنووسم نادیارە".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.