رووداو دیجیتاڵ
پەیمانگەی نۆبڵ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، براوەی نۆبڵ ناتوانێت خەڵاتەکەی بداتە کەسی دیکە و هاوبەشی پێ بکرێت یان رەتبکرێتەوە دوای وەرگرتنی. ئەمە دوای ئەوە هات کە براوەی خەڵاتەکە لە ساڵی 2025دا رایگەیاند، خەڵاتەکەی دەداتە سەرۆکی ئەمریکا.
پەیمانگای نۆبڵ بۆ ئاشتی بڵاویکردەوە، "کاتێک براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئاشکرا دەکرێت، ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە، هاوبەشی پێبکرێت یان خاوەنداریەتییەکەی بۆ کەسانی دیکە بگوازرێتەوە". دەشڵێت، "بڕیارەکە کۆتاییە و بۆ هەموو کات دەمێنێتەوە".
ئەو راگەیێندراوەی پەیمانگاکە دوای ئەوە هات کە پێشتر ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و بەربژێری سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024دا بە میدیای ئەمریکای گوت، دەیەوێت وەکو سوپاسگوزارییەک بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، خەڵاتەکەی بداتە دۆناڵد ترەمپ.
رۆژی 3ی ئەم مانگە، سوپای ئەمریکا هێرشیکردە سەر ڤەنزوێلا و سەرۆکی ئەو وڵاتە و هاوژینەکەیان دەستگیرکرد.
ماچادۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئاشتی لە ساڵی 2025دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ