ئەمریکا کوژرانی 22 ئەمریکی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتەوە

11-10-2023
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن فەلەستین ئیسرائیل ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 11-10-2023) کوژرانی 22 ئەمریکیی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
 
هەروەها بەگوتەی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ''نزیکەی 20 کەسی ئەمریکیش بێسەروشوێنن، گوماندەکرێت بەشێکیان لەنێو بارمتەکاندا بن.''
 
ئەو گوتانە لەکاتێکدان؛ دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 کەسە.
 
خاکی فەلەستین بە کێشەیەکی سەرەکی و ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنرێت، 7ـی ئەم مانگە چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە وشکانی، ئاسمان و بە هێزی دەریاوانییەوە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و، ئیسرائیلیش لەوکاتەوە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە هەردوولای شەڕەکە کوژراون و بە هەزارانی دیکەیش بریندارن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە