بۆسنە؛ مزگەوتێکی لە دار دروستکراو سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە

15-04-2017
دیار کوردە @diyarkurda
جگە لە دار، هیچ کەرەستەیەکی دیکەی بیناسازی تێدا بەکارنەهاتووە
جگە لە دار، هیچ کەرەستەیەکی دیکەی بیناسازی تێدا بەکارنەهاتووە
نیشانەکردن بۆسنە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە شارۆچکەیەکی دوورەدەستی باکووری رۆژهەڵاتی بۆسنە بەناوی بەزیم، بەدەر لە سرووشتی جوانی ناوچەکە، شتێکی دیکەی سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت.

لە بەزیم مزگەوتێک (کە تەمەنی نزیکەی 180 ساڵ دەبێت) تەنیا لە دار دروستکراوە و هیچ کەرەستەیەکی دیکەی بیناسازی تێدا بەکارنەهاتووە.

رووبەری مزگەوتەکە نزیکەی 300 مەتر دووجا دەبێت و، دوو نهۆمە و لەسەردەمی وەقفی عوسمانی درووستکراوە.

ئەمین گۆرسیک، ئیمامی مزگەوتەکە بۆ رووداو گوتی "نەک تەنیا باڵەخانەی مزگەوتەکە بەدەست دروستکراوە، بەڵام هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی مزگەوتەکەش.  نەک هەر ئاسن، بەڵکو تەنانەت یەک بزماریشی تێدا بەکارنەهاتووە. لە سەرەتای دروستکردنی ئەو مزگەوتە تەکنیکەکانی دروستکردنی باڵەخانە نەگەیشتبوونە ئەم ناوچە دوورەدەستە. بۆیە دروستکەرانی مزگەوتەکە شێوازە کولتووری و کۆنەکانی بینا درووستکردنیان بەکارهێنا".

بەدەر لە پیاوان ئافرەتانیش لە مزگەتەکە نزا و پاڕانەوە دەکەن. خەڵکێکی زۆریش لە شارۆچکەکە راهاتوون بەتەنیا سەردانی ئەو مزگەوتە بکەن.

ئیبراهیم ساهینۆڤیک، خەڵکی ناوچەکە دەڵێت "راهاتووم هەم رۆژی هەینی-یان و هەم رۆژەکانی دیکەش لەم مزگەوتە نوێژ بکەم. مزگەتەکانی دیکەش کورسی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام کورسی و کەلوپەلەکانی ئەم مزگەوتە زۆر بێوێنەن".

ئەگەرچی مزگەوتەکە لە مێژە دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە پارێزراوی ماوەتەوە و بەوردییەوە لەلایەن خەڵک و بەرپرسانی ناوچەکە چاودێری دەکرێت.

لە ساڵی 2003ش کۆمیسیۆنی پاراستنی کولتوور و شوێنەوارە مێژووییەکانی بەزیم مزگەوتەکەیان خستە نێو لیستی ئەو شوێنانەی لەسەر حکومەت پێویستە بە نەمری بیانهێڵێتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە