رووداو- BBC
لە باكووری قاهیرەی پایتەختی میسر، هێرشێکی چەكداری كرایەسەر خاڵێكی پشكنینی سەربازی و بەهۆیەوەش 6 سەرباز كوژراون.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بەرپرسانی ئەمنی میسر، ناوەڕۆكی تەقینەوەكەیان ئاشكراكرد و رایانگەیاند: هێرشەكە لەلایەن ژماریەك چەكدارەوە بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی ناوچەی شبرای باكووری قاهیرە ئەنجامدراوە و سەرەتا ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵە و بەهۆیەوە 6 سەرباز دەست بەجێ كوژران.
بەرپرسانی ئەمنی قاهیرە ئەوەشیان راگەیاند: دوای گەیشتنیان بۆ ناوچەكە، تیمەکانی ئاسایش دوو بۆمبیان تەقاندووەتەوە، كە چەكدارەكان وەك بۆسە دایاننابووەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر، سەربازێكی میسری لە شاری قاهیرە لە نێو پاسێكی سەربازی تەقەی لێكرا و کوژرا.
سوپای میسر، ئەندامانی ئیخوان موسلمینی میسری بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتباردەكات، بەڵام ئیخوانەكان ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ