باوکێک لە هاوای ویستوویەتی منداڵەکەی لە ئاگر بپارێزێت و هەردووکیان سووتاون

16-08-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ئاگر لە هاوای تەڕ و وشکی پێکەوە سووتاندووە
ئاگر لە هاوای تەڕ و وشکی پێکەوە سووتاندووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەم هاووڵاتییانەی دوورگەی ماوی لە هاوایی ئەمریکا، سەیری پاشماوەی سووتاوی ماڵەکانیان دەکەن.
 
پیلا تاوفا، دانیشتووی لاهاینایە و دەڵێت: "تەنیا تەرم دەبینین لەسەر بەردەکان، لە کەنار دەریاکان، لەنێو ئۆتۆمبێلەکان. منداڵێکمان لەژێر ئۆتۆمبێلێکدا دۆزییەوە کە دیاربوو باوکی ویستبووی بیپارێزێت، بەڵام هەردووکیان سووتابوون. سەگ و پشیلەی زۆر لەسەر شەقامەکان سووتاون."
 
جێنیفەر ویڵیامس، دانیشتووی لاهاینا، "ئەمە نیشتمانی ئێمەیە. 30 ساڵە لێرە دەژین. منداڵەکانمان لێرە لەدایکبوون. هەنگاوەکانی دواتر نازانین. وەکو تەقینەوەی بۆمبێک وابوو. هەموو شتێکی لەگەڵ خۆی برد، زۆر سەیرە."
 
ئاگرەکە لە ناوچەی لاهاینا کەتووەتەوە؛ بەرپرسانی ویلایەتەکە دەڵێن، دوو هەزار و 200 باڵەخانە و ماڵی سووتاندووە کە 86٪یان شوێنی نیشتەجێبوون بوون.
 
دوای پشکنینی 25٪ـی ناوچە سووتاوەکە، تائێستا نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار ئاژەڵی ماڵیش مردار و بێسەرووشوێنبوون.
 
جۆش گرین، حاکمی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا دەڵێت، "تاوەکو ئێستا لەم کارەساتەدا 99 گیانلەدەستدان پشتڕاستکراوەتەوە. سەرۆکی پۆلیس وردەکاریی زیاتر باس دەکات. خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەکی سەرەکی گەیێندراونەتە خەڵک. یەک ملیۆن پاوەند خۆراک و پێداویستی منداڵانمان گەیاندووەتە دەست خەڵک."
 
ئاگرەکە نزیکەی 9 کیلۆمەتر دووجای سووتاندووە، 402 هۆتێل بۆ لەخۆگرتنی دەربەدەربووەکان دابینکراوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە