راپۆرتێک: ئەحمەد شەرع بەڵێنی بە ترەمپ داوە نەچێتە ناو حەسەکە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 19-01-2026 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا، داوای کرد کۆتایی بە پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بهێندرێت. بەپێی راپۆرتێک، ترەمپ توانیویەتی بەڵێن لە شەرع وەربگرێت کە هێزەکانی سوپای سووریا نەچنە ناو شاری حەسەکە.
 
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی لە راپۆرتێکدا نووسی، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە ئەحمەد شەرعی گوتووە، دەیەوێت ئەو تووندوتیژییەی لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە هەیە کۆتایی بێت. چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتوویانە: "ترەمپ بەڵێنی لە شەرع وەرگرتووە بۆ ئەوەی نەچێتە نێو حەسەکە."
 
سەرۆکایەتیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بەم پەیوەندییە رایگەیاند، هەردوولا جەختیان لەسەر "پێویستیی دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و پاراستنیان لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا" کردووەتەوە. ئەم پەیوەندییەی ترەمپ کەمێک دوای ئەوە هات کە ئەحمەد شەرع لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە.
 
شکستی کۆبوونەوەکەی دیمەشق
 
سەرەڕای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاگربەستی رۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەی ئەمرۆی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بێ ئەنجام بووە. فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، بە سەرچاوە میدیاییەکانی راگەیاند، "هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست نەهاتووه‌" و دیمەشق داوای "خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتیی کورد" دەکات.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، شەرع لە کۆبوونەوەکەدا داواکاریی نوێی خستووەتە روو، لەوانە رادەستکردنی شاری حەسەکە، بەڵام مەزڵووم عەبدی رەتیکردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە رێککەوتنی رۆژی یەکشەممە واژۆ کراوە و چیدی ئامادەی سازشی دیکە نین. "بەرپرسانی کورد پێیان وایە تورکیا لە پشت ئەم داواکارییە نوێیانەی دیمەشقەوەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە."
 
بەردەوامیی شەڕ و مەترسیی داعش
 
لە مەیدانی شەڕ، پێکدادانەکان لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەت بەردەوامن. سوپای سووریا قەدەخەی هاتووچۆی لە شاری شەدادی راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی شکاندنی زیندانێکەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش هەڵاتن. هەردوولا یەکدی بە ئازادکردنی داعشەکان تۆمەتبار دەکەن. هەسەدە رایگەیاند، تەنیا لە پێکدادانەکانی دەوروبەری زیندانی ئەقتان لە باکووری رۆژهەڵاتی رەققە، 9 شەڕڤانیان شەهید بوون و 20ی دیکەش بریندار بوون.
 
نەوت و ناڕەزایەتییەکان
 
رێککەوتنی رۆژی یەکشەممە دوای ئەوە هات، سوپای سووریا کۆنترۆڵی رەققە، تەبقە و کێڵگە نەوتییەکانی دێرەزووری کرد. ئەم رێککەوتنە لە ناو کوردەکانی سووریا و دەرەوەش ناڕەزایەتیی گەورەی لێکەوتووەتەوە و وەک "ناپاکی" ئەمریکا دەبینرێت. 
 
لە شاری هەولێر، خۆپێشاندانی جەماوەری لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تێیدا داواکرا واشنتن هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان سەرکۆنە بکات.
 
راپۆرتەکە دەڵێ، هەسەدە کە زیاتر لە 11,000 شەڕڤانی لە جەنگی دژی داعشدا بەخت کردووە، ئێستا رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە. چاودێران هۆشداری دەدەن، بەردەوامیی شەڕی نێوان دیمەشق و هەسەدە، زەمینەیەکی گونجاو بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش دەڕەخسێنێت، بەتایبەت دوای ئەو هێرشانەی کە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا کرانە سەر سەربازانی ئەمریکا لە تەدمور.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەحموود بەریمانی، باڵیۆزی ئێران لە سویسرا

باڵیۆزی ئێران لە سویسرا: ئەمریکا و ئیسرائیل بانگهێشتنامەکەی عێراقچییان بۆ داڤۆس هەڵوەشاندەوە

باڵیۆزی ئێران لە سویسرا رایدەگەیێنێت، هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆڕبەندی داڤۆس لەژێر گوشاری ئەمریکا و ئیسرائیلدا بووە؛ لە بەرامبەردا داڤۆس هۆکارەکەی بۆ "گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل" لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە