هەواڵگری ئەڵمانیا دەربارەی پەکەکە هۆشداری دەدات

22-09-2015
نەسردەین ئاکیۆڵ
نیشانەکردن ئەڵمانیا پەکەکە
A+ A-

رووداو- دوسەلدۆرف

هەواڵگری ئەڵمانی هۆشداری ئەوەی داوە، کە پەکەکە بەنیازە لە ئەڵمانیا چالاکی لە دژی ناوەند و کۆمەڵە و کارگە تورکییەکان ئەنجام بدات. بەپێی رۆژنامەی  " Welt am Sonntag " ی ئەڵمانی ئەو هۆشداریە لە راپۆرتێکی هەواڵگری ئەڵمانیادا لە ناوچەی بەرلین "LKA Berlin" رۆژی 15ی ئەیلوولەوە سەرچاوەی گرتووە، کە نووسراوەکە نهێنییەو کەوتۆتە دەست رۆژنامەکە.

بەپێی راپۆرتەکە، بەتایبەتی تاکو رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا کە رۆژی 1/11/2015 بەڕێوەدەچێت، لە ئەڵمانیا مەترسی هەیە ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتانی تورک بسووتێنرێن. هەروەها کۆمپانیا گەورەکانی وەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی و بانکی تورکی لە مەترسیدان. هەواڵگری ئەڵمانیا هۆشداری ئەوەشی داوە ئەگەر هەیە ناوەندی میدیایی و ئۆفیسی پارتەکان بکرێنە ئامانج. هەروەها لە فڕۆکەخانە و وێستگەکانی شەمەندەفەر "تڕێن"یش مەترسی ئەنجامدانی هێرش هەیە.

هەواڵگری ئەڵمانیا بە تیشک خستنەسەر گفتوگۆ و نووسینەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک، مەترسی خۆی نیشانداوە، کە ئەو هەڵوێستە تووندوتیژە، لەنێو لایەنگرانی پەکەکە لە ئەڵمانیاش روو لە زیادبوون بکات. چالاکی لە دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

هەواڵگری ئەڵمانی هاوێشتنی مۆلۆتۆفێکی بە ئاراستەی کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری مانشیتەر بەبیرهێناوەتەوە، کە رۆژی 14ی ئەیلوول، لەلایەنێکی نادیارەوە ئاراستەی کونسوڵخانەکە کرابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە