رووداو - هەولێر
ئۆپۆزیسیۆنی کۆسۆڤۆ بۆ تێکدانی دانیشتنێکی پەرلەمان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت و هۆڵی پەرلەمان پڕدەکات لە دووکەڵ.
رۆژی چوارشەممە لەکاتی دانیشتنی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بۆ تاوتوێکردنی و چارەسەرکردنی پرسی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتی مۆنتینیگرۆ، چەند ئەندامێکی ئۆپۆزیسیۆن بۆ کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەکە گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.
ئۆپۆزیسیۆنی کۆسۆڤۆ پێیوایە، پلانەکەی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ مۆنتینیگرۆ دەبێتە هۆی ئەوەی کۆسۆڤۆ 8200 هێکتار زەوی لەدەستبدات.
بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان مۆنتینیگرۆ و کۆسۆڤۆ، لەبەرامبەر ئەو 8200 هێکتار زەوییە، مۆنتینیگرۆ دان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا دەنێت کە لە ساڵی 2008 سەربەخۆیی خۆی لە سربیا راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ