ئەڵمانیا دژی پلانی تورکیایە بۆ گواستنەوەی پەنابەرە سوورییەکان بۆ ناوچەی ئارام

22-10-2019
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
 
رووداو - هەولێر 

تورکیا دەیەوێت دوای دروستکردنی ناوچەی ئارام، پەنابەرە سوورییەکان کە ئێستا لە وڵاتەکە نیشتەجێن بەشێکیان لەو ناوچەیە نیشتەجێبکات، ئەڵمانیاش دژی ئەو پلانەیە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان هەر لە سەرتاوە لە دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بوو بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە دژی گواستنەوەی پەنەبارە سوورییەکانیشە بۆ ناوچەی ئارام.
 
کریستۆفەر بەرگێر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئێمە رازینین لەگەڵ ئەوەی پەنابەرەکانی شەڕی نێوخۆی سووریا کە ئێستا لە تورکیان بگوازرێنەوە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی ئارام، کە رەنگە ئەمە دژی خواستی خۆشیان بێت".
 
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە بەتەنیا هەڵوێستی ئەڵمانیا نییە، بەڵکو هەر لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیان لەسەر ئەم پرسە هاوڕابوونە و لە راگەیێندراوێکیشدا ئەم هەڵوێستەی یەکێتی ئەوروپایان راگەیاندووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە و هەینی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە و وەزیری بەرگری تورکیا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەم کۆبوونەوەیە بەشدار دەبن. ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان، پرۆژەیەک لەگەڵ خۆی دەباتە نێو کۆبوونەوەکە.
 
مێرکڵ رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە دەربڕیووە کە بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی ئارامە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەرلین دەیەوێت ئەم ناوچەیە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەببرێت، نەک لەلایەن تورکیا.
 
پرۆژەکەی ئەڵمانیا بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی ئارامی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدایە کە تورکیا لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە خۆی بەتەنیا بە قوڵی 32 کم و بە درێژی 44 کم ئەم ناوچە ئارامە لە رۆژئاوای کوردستان دروستبکات و هەرخۆشی بەهاوکاری گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا ناوچە ئارامەکە بەڕێوەببات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

مەزڵووم عەبدی لە میونشنەوە پەیامێک بۆ رەوەندی کوردی دەنێرێت و سوپاسی پشتگیرییەکانیان دەکات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتانی ئەورووپا نارد و تێیدا سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیانی کرد لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا.