لە ئوسترالیا قوتابییان فێری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دەکرێن

24-10-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
نزیکەی 88 هەزار ناوەندی کشتوکاڵکردن لە ئوستراڵیا هەن
نزیکەی 88 هەزار ناوەندی کشتوکاڵکردن لە ئوستراڵیا هەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئوسترالیا قوتابییان بە کرداری فێری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دەکرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کشتوکاڵ پێگەیەکی گرنگی لە ئابووریی ئەو وڵاتە هەیە، نزیکەی 88 هەزار ناوەندی کشتوکاڵکردن لە ئوستراڵیا هەن، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی فێرکردنی قوتابییان بە هونەری کشتوکاڵکردن دەستی کار زیادبکەن.
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی گیمپین لە هەرێمی کوینزلاند لە ئوسترالیا، سەردانی کێڵگەیەکیان لە نزیک خوێندنگەکەیان کردووە تاوەکو هونەری کشتوکاڵکردن فێرببن. ئەوان بە کرداری هەر لە ئاژەڵدارییەوە تاوەکو چاندنی میوە و سەوزەیان فێردەکرێت.
 
جێس تۆمسۆن، قوتابییەکی قوتابخانەیەکەیە و دەڵێت، "کەشێکی تەواو جیاوازە لە خوێندنی ئاسایی قوتابخانە. هەستێکی تەواو جیاوازی هەیە، بە دڵنیاییەوە هەندێک یاسا هەیە دەبێت پەیڕەوی بکەیت، بەڵام بە گشتی کارەکە خۆشە".
 
کشتوکاڵ گرنگییەکی تایبەتی لای ئوسترالییەکان هەیە، بە گوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە، 87 هەزار و 800 ناوەندی بچووک و گەورەی تایبەت بە کشتوکاڵکردن هەیە.
 
جۆن هانسن، سەرپەرشتیاری وانەکەیە و دەڵێت، "ئەمە کارێکی گەورەیە بۆ ئێمە تاوەکو ئەو قوتابییانەی خواستیان لەسەر کشتوکاڵ هەیە بە کشتوکاڵکردن ئاشنایان بکەین و هەلی زیاتریان لە پیشەسازی کشتوکاڵدا پێبدەین".
 
ئامانج لە راهێنانی قوتابییەکان ئاشناکردنیانە بە کشتوکاڵکردن و زیادکردنی دەستی کار لەو کەرتەدا. لە 2022دا 318 هەزار جووتیار لە ئوسترالیا هەبوون و داهاتی کشتوکاڵیش لەو ساڵەدا 85.3 ملیار دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی بەنین دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کودەتاکە لەسەر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە دەرکەوتن.

حکومەتی بەنین هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردەوە

حکومەتی کۆماری بەنین لە رۆژئاوای ئەفریقا رایگەیاند، هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردووەتەوە، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی گرووپێک لە سەربازان لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە رایانگەیاندبوو کە پاتریس تالۆنی سەرۆکیان لەسەر کار لابردووە. سەرچاوە سەربازی و ئەمنییەکان رایانگەیاندووە، 12 سەرباز دەستگیرکراون، لەنێویاندا ئەوانەی لەپشت هەوڵەکەوە بوون.