راوێژکاری ئەڵمانیا: دەبێت ئێران واز لە بەبارمتەگرتنی جیهان بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ دانوستاندن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
راوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی هەشت هەفتەی نێوانیان. هۆشداریش دەدات کە پەکخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن تارانەوە زیانی گەورەی ئابووری بە جیهان گەیاندووە و داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات گوشاری سزاکانیان بۆ سەر تاران زیاد بکەن.
 
فرێدریش مێرتس، لە سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی رایگەیاند: "دەبێت ئێران واز لە کاتکوشتن بهێنێت، ناتوانێ چیدیکە تەواوی ناوچەکە و جیهان بە بارمتە بگرێت." هەروەها بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ واشنتن، جەختی لە بەهێزیی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی ناتۆ کردەوە.
 
ئەم لێدوانانەی راوێژکاری ئەڵمانیا دوای ئەوە دێن، کە رۆژی دووشەممەی رابردوو رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت و رایگەیاند، واشنتن "ستراتیژی دەرچوونی" لە شەڕی ئێران نییە، ئەمەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای تووڕە کرد. 
 
ترەمپ لە وەڵامدا رایگەیاند مێرتس "نازانێت باسی چی دەکات" و دوای ئەوەش هەڕەشەی پێداچوونەوەی بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی ئێرانی و کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا لە کەنداوی عومان بەرامبەر یەکدی وەستاون. وێنە: US Navy/Planet Pix/ZUMA Press

راپۆرتێک: ئێران لە رێگەی چەندین تاکتیکەوە گەمارۆى ئەمریکاى شکاندووە

بەپێی نوێترین راپۆرتی هەواڵگریی دەریایی لەبارەی جەنگی ئێران، جووڵەی کەشتییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا گۆڕانکاریی بنەڕەتیی بەسەردا هاتووە؛ لە کاتێکدا هاتووچۆ لە تەنگەى هورمز لەژێر چاودێریی ورددایە، بەڵام "تەکتیکەکانی چەواشەکاری" لە بەشەکانی دیکەی کەنداو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.