رووداو دیجیتاڵ
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەگەر داخستنی تەنگەی هورمز بەردەوام بێت، هەڵئاوسانی جیهانی لە 3.8٪ـەوە بۆ 4.4٪ بەرزدەبێتەوە، هەروەها پێشبینییەکانی لەبارەی چۆنیەتیی کاریگەربوونی ئابووریی جیهان لە مانگەکانی داهاتوودا خستەڕوو.
گۆتێرێس گوتی، ئەگەر لە مانگەکانی داهاتوودا گەمارۆکە بەردەوام بێت، کاریگەریی گەورە لەسەر دابینکردنی پەین دەبێت و بەهۆیەوە 45 ملیۆن کەس رووبەڕووی برسیەتییەکی سەخت دەبنەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی چوارچێوەیەکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئێستا و هەریەک لە ئارسینیۆ دۆمینگێز، سکرتێری گشتیی ئاژانسی دەریاگەریی نێودەوڵەتی و جۆرج مۆرێرا دا سیلڤا، لە نووسینگەی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی رەوانەی ناوچەکە کردووە، بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە هێورکردنەوەی دۆخەکە.
ئێران پێشنیازی کردووە کە کۆتایی بە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز بهێنێت، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت و شەڕ رابگرێت، ئەمەش لەچوارچێوەی پێشنیازێکدایە کە گفتوگۆکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی دوادەخات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ