رووداو-برۆکسل
دوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان، ئەڵمانیا پێشنیازێکی لەبارەی ناوچەی ئارام پێشکەشکرد و رایگەیاند کە دەبێ هێزێکی نێودەوڵەتی ناوچەکە بپارێزێت.
لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ کە رۆژی رابردوو 24-10-2019 بەڕێوەچوو، پێشوازی لەم پڕۆژەیەی ئەڵمانیا کرا و سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ئەمە کارێکی ئەرێنییە و پێشبینی دەکرێت چارەسەری دۆخی سیاسی سووریا بکات.
یان ستۆلتنبێرگ- سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "من گفتوگۆم لەبارەی ئەو پرۆپۆزەڵەوە کرد لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگێرت کرامپ کانبارۆ، پێموایە ئەوە شتێکی ئەرێنییە کە هاوبەشێکی ناتۆ (ئەڵمانیا) پرۆپۆزەڵ و بیرۆکەی هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن بتوانین بچینە پێش و چۆن بتوانین دۆخێک دروست بکەین بۆ چارەسەرێکی درێژخایەنی سیاسی، بێگومان تەحەدییەکی زۆر هەیە و پرسیارێکی زۆر هەیە کە دەبێت وەڵام بدرێتەوە، بەڵام بیرۆکەی دروستکردنی رێککەوتنێک لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ ئەو دۆخ و تەحەدییانەی لە باکووری سووریا رووبەڕووی بووینەوە کارێکی باشە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ