رووداو - ئەمریکا
ئەو فیلمە سینەماییانەی داهات و نێوبانگی زۆر بەدەستدێنن، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی بەشی دیکەی لێوە بەرهەمدێنن، بەتایبەتیش ئەگەر فیلمێک بێت لە پلەی یەکەمی لیستی پڕداهاترین فیلمە سینەماییە جیهاندییەکاندا بێت.
ئاڤاتار، ناوی ئەو فیلمە سینەماییە کە جەیمس کامیرۆن لە ساڵی 2009ـدا کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئێستا کار بۆ بەشی دووەمی دەکات.
"ئاڤاتار" بە کۆکردنەوەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بە پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی لە مێژووی سینەمای جیهاندا دەناسرێت، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنەرانی بیر لە کاری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بکەنەوە.
جەیمس کامیرۆن، بەمدواییانە بە دەزگاکانی راگەیاندنی گوتووە: ئێستا ئامادەکاری بۆ بەشی دووەمی ئاڤاتار دەکرێت و بەرهەمهێنەرانی دەخوازن بۆ جەژنی کریسمسی ساڵی 2017 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ