نادیە موراد لە نیویۆرک: دەبێت شنگال و کۆبانێ بپارێزرێن و رێگە لە گەڕانەوەی داعش بگیرێ

46 خولەک له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نادیە موراد، چالاکڤانی کوردی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا ئەنجامدا و هۆشداریدا لەوەی گرژییەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا مەترسین بۆ سەر شنگال و ناوچەکە.
 
نادیە موراد لە پۆستێکی فەیسبووکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ مایک وۆڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بووە بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
 
پەیامی نادیە موراد بۆ جیهان
 
نادیە موراد نیگەرانیی خەڵکی شنگال و رۆژئاوای کوردستانی گەیاندە بەرپرسانی جیهان و جەختی لەوە کردەوە کە "وەستاندنی تووندوتیژییەکان مەرجی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."
 
لە کۆبوونەوەکاندا نادیە موراد سێ خاڵی سەرەکی خستەڕوو:
 
1- پاراستنی سەقامگیریی شنگال.
 
2- گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی خێرا و سەلامەت بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بەتایبەتی بۆ کۆبانێ و حەسەکە.
 
3- بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماو.
 
مەترسیی گەڕانەوەی داعش
 
براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن لە رێگریکردن لە تاوانەکانی دژی خەڵکی سڤیل، بەتایبەتی ژنان و منداڵان.
 
نادیە موراد هۆشداری دا لەوەی ناسەقامگیریی ئێستا دەرفەت دەداتە پاشماوەکانی داعش خۆیان رێکبخەنەوە یان لە لێپرسینەوە رابکەن، بەتایبەتی کە هەسەدە پاسەوانیی هەزاران چەکداری داعش و خێزانەکانیان دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیندزی گراهام (لای راست) و ریچارد بلومێنتڵ.

پڕۆژەیاسای (پاراستنی کورد) پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرا

هەردوو سیناتۆری ئەمریکا، لیندزی گراهام (کۆماری) و ریچارد بلومێنتڵ (دیموکرات)، پرۆژەیاسایەکی هاوبەشیان بە ناوی (پاراستنی کورد) دایە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا. پرۆژەیاساکە وەک وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).