وەزارەتی کشتوکاڵ: بۆ بەرهەمهێنانی شیر و ئالیک هاوکاری 2 هەزار ئاژەڵدار دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
زانیار بەهادین
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمی شیر و ئالیک، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رێکخراوی فاو و بانکی نێودەوڵەتی، پڕۆژەیەک بۆ پاڵپشتیی 2 هەزار جووتیار و ئاژەڵدار رادەگەیێنێت.
 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 29ی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە تەواوی عێراق 7 هەزار خێزان لە پڕۆژەکەدا بەشدارن، لە هەرێمی کوردستانیش پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەشدارن."
 
بە گوتەی هیوا عەلی، پڕۆژەکە دوو بەشی سەرەکی لەخۆدەگرێت: یەکەمیان تایبەتە بە بەخێوکردنی ئاژەڵی شیردەر و دووەمیان بۆ بەرهەمهێنانی ئالیکە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، ئەمە هەشتەمین کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی فاوە و یەکەمجارە 2 هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن. 
 
پڕۆژەکە لە سنووری قەزاکانی سەیدسادق، دووکان و ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەکرێت، چونکە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی رێکخراوی فاو، ئەو ناوچانە بۆ بەرهەمهێنانی ئالیک گونجاون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، جگە لە زیادکردنی بەرهەمی نێوخۆیی و بەبازاڕکردنی بەرهەمی ئاژەڵداران، یەکێک لە ئامانجەکانی پڕۆژەکە رەخساندنی هەلی کارە بۆ ژنان و کچان. بە مەرجێک رێژەی بەشدارییان لە %25 کەمتر نەبێت، تاوەکو ئەوانیش بتوانن ببنە خاوەنی سەرچاوەی ئابووریی سەربەخۆی خۆیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا چارلز، شای بەریتانیا. وێنە: Kevin Dietsch/Getty Images

شا چارلز گاڵتە بە ترەمپ دەکات: ئەگەر ئێمە نەبووینایە بە فەرەنسی قسەتان دەکرد

شا چارلزی سێیەم، شای بەریتانیا لە ئێوارەخوانێکى فەرمیدا لە کۆشکی سپی بە شێوازێکی تەنزئامێز وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر بەریتانیا نەبووایە، ئێستا ئەمریکییەکان بە زمانی فەرەنسی قسەیان دەکرد