ترەمپ: حەزدەکەم ببمە پاپا

30-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، پاپا فرانسیس کۆچی دوایی کرد، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حەز دەکات بچێتە شوێنەکەی.

رۆژی سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاتێک رۆژنامەڤانان لە کۆشکی سپی لەبارەی هەڵبژاردنی پاپا پرسیاریان لێی کرد، چەند چرکەیەک بیری کردەوە و بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و گوتی، "حەزدەکەم ببمە پاپا، ئەوە دەبێتە بژاردەی ژمارە یەکم."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ پێشنیازێکی بۆ هەڵبژاردنی پاپای داهاتوو نییە کە بڕیارە رۆژی 7ـی ئایار هەڵبژێردرێت، بەڵام دانی بەوەش دانا کە حەزدەکات کەسێکی ئەمریکی ببێتە پاپا.
 
ئێستا شەش کاردیناڵی ئەمریکی هەن و پێنجیان مەرجی بوون بە پاپایان تێدایە. 
 
بەربژێرە پێشه‌نگه‌کان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پاپا فرانسیس بریتین له‌ کاردیناڵ لویس تاگڵێی فیلیپینی، کاردیناڵ پیتێر ئێردۆی هه‌نگاری، کاردیناڵ فریدۆلین ئه‌مبۆنگۆی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، کاردیناڵ پیێترۆ پارۆڵینی، سکرتێری ده‌وڵه‌تی ڤاتیکان.
 
پاپا فرانسیس 266ـەمین پاپای ڤاتیکان بوو، بە نەخۆشیی هەوکردنی سییەکانەوە دەیناڵاند و رۆژی 21ـی ئەم مانگە لە ئەنجامی نەخۆشییەکەی لە تەمەنی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.
 
پاپا فرانسیس لە 17-12-1936 لەدایکبوو، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا؛ ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.