رووداو - بەرازیل
لە بەرازیل سێیەم گەورەترین درەختی کریسمس لە جیهاندا ناوی چووەتە کتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەکان، ئەم درەختە بۆ سەری ساڵی تازە رازێندراوەتەوە و لە ئێستاوە لەو ناوچەی ئەم درەختەی لێیە یارییە ئاگرینەکان دەستیان پێکردووە و خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش روودەکەنە ئەو شوێنە.
ئەم درەختە بەرزییەکەی ٨٥ مەترە و لە ساڵی نەوەتەکانەوە چێندراوە، بووە بە سێیەم بەرزترین درەختی جیهان و بووەتە ناوچەیەکی مێژوویی بۆ خەڵکی بەڕازیل . بەشێک لە مەراسیم و ئاهەنگەکانی ئەو وڵاتە لەوێ ئەنجامدەدرێت. ئەمساڵ بۆ سەری ساڵی ٢٠١٥ بڕی ٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار گڵۆپ بەو دارەوە بەستراوە و بە تەواوی رازێندراوەتەوە و بەو هۆیەوە ناوی چووە نێو کتێبی گینس و ریکۆردە جیهانییەکانەوە .
ئەم درەختە ئێستا وەك شوێنێکی مێژوویی ئەو وڵاتەی لێهاتووە و خەڵکی بەرازیل و گەشتیارەکانیش کە روو دەکەنە ئەو وڵاتە بە دڵنیاییەوە سەردانی ئەو درەختە دەکەن، ئەم درەختە جگە لەوەش سیمایەکی زۆر جوانی بەو وڵاتە بەخشیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ