رووداو - کەرکووک
لەگەل هاتنی داعش بۆ سنووری کەرکووک لەساڵی 2014، سوپای عێراق لەسەربازگەی کەیوان چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان بەجێهێشت و هەڵهاتن، لەو کاتەوە هێزی پێشمەرگە پارێزگاری لە سەربازگەکە و سنووری پارێزگای کەرکووک دەکەن.
خەڵکی شارەکەش ئەوانەی کە قسەیان بۆ رووداو کردووە داوا دەکەن هێزی پێشمەرگە لەکەرکووک نەکشێتەوە، پێشیانوایە ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە چارەنووسی کەرکووک وەکو شارەکانی دیکە دەبوو کە کەوتنە دەست داعش. هەروەها رێژەی تەقینەوەکانیش لەچاو ساڵانی رابردوو لەکەرکووک بەرێژەی 90% کەمیکردووە.
سەربازگەی کەیوان،گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی دیجله بوو له‌كه‌ركووك، كه 12هه‌زار سه‌ربازی بوو، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش هه‌موویان چه‌كیان فڕێ‌دا و ته‌نیا درووشمه‌كانیان له‌سه‌ر دیواره‌كان به‌جێهێشت.
زانا خدر پێشمه‌رگه له میحوه‌ری چوار بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند: "ئێمه دوو ساڵه له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان ده‌وام ده‌كه‌ین ، كاتێك هاتینه ئێره و ئه‌و هه‌موو وێنه و درووشمانه‌مان بینی قه‌د له‌و باوڕه نه‌بووین ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه هه‌ڵاتبێت، به‌ڵام ئێمه به‌درووشم نا به‌ڵكو به خوێن كه‌ركووك ده‌پارێزین".
باره‌گاكانی سوپای عێراق له سنووری كه‌ركووك كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، پێشمه‌رگه به 18 ئۆپەراسیۆن هه‌مووی كۆنترۆڵكرده‌وه و نۆ هێرشی داعشیشی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان تێك‌شكاند، ئێستا پێشمه‌رگه هه‌موو سنووری كه‌ركووكی كۆنترۆڵكردووه و بیر له كشاندنه‌وهی ئه‌و هێزه ناكاته‌وه.
لیوا محه‌ممه‌د رێگر، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری پێنجی پێشمه‌رگه بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هۆكاری هاتنی پێشمه‌رگه له‌م دوییه‌دا رووخانی سوپای عێراق بوو، وا بۆ سێ ساڵ ده‌بێت پێشمه‌رگه به گیان و خوێنی خۆی ئه‌و ناوچانه‌ی پاراستووه بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناكشێینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێكی دیكه نییه شوێنی پێشمه‌رگه‌ی پێ بگیرێته‌وه".
پێشمه‌رگه له‌وه دڵنیابووه كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی كوردستان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یانن له‌و سنووره و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی زیاتری داعش‌یش پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه داده‌ڕێژن.
پێكهاته‌كانی كه‌ركووك متمانه‌یه‌كی زۆریان به پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌دژی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ن له كه‌ركووك و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له پاراستنی ژیانیان.
عه‌لا حوسێن هاونیشتیمانی دانیشتووی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان به‌دڵنیایه‌وه كه‌ركووك ده‌كه‌وێته ده‌ستی ئه‌وانهی چاویان له‌سه‌ریه‌تی".
هەروەها عه‌باس سوبحی، هاونیشتیمانی خەڵکی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌بوونایه چاره‌نووسی كه‌ركووكیش وه‌كو ئه‌و شارانه بوو كه كه‌وتنه ده‌ستی داعش".
سه‌باح فاتح، هاونیشتیمانی ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه نه‌بوایه كه‌ركووك چۆن ئارام ده‌بوو، ده‌مانه‌وێت هه‌ر لێره بمینن". هەروەها هاونیشتمانییەکی دیکە بەناوی نە‌جات عه‌لی گوتی: بۆ بكشێنه‌وه هۆكاری چیه، پێویسته بمێنن ئه‌وان قوربانیان داوه".
له‌و كاته‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك جێگیر بوو، به‌پێی ئاماری لایه‌نه ئه‌منیه‌كان به‌رێژه%90 ته‌قینه‌وه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌روازانه‌ش داخراون كه پێشتر چه‌كداره تووندئاژۆكان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان لێوه ده‌هێنا.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ