هەڕەشەی رووخاندنی خانووە زێدەڕۆکانی کەرکووک دەکرێت؛ حەوت گەڕەکیان کوردنشینن

05-08-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
بڕیاری نوێ سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی کەرکووک نییە
بڕیاری نوێ سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی کەرکووک نییە
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

10 گەڕەکی زێدەڕۆی کەرکووک کە حەوتیان کوردنشینن، لەبەردەم مەترسیی رووخاندندان و زوو زوو دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ئاگادار دەکرێنەوە چۆڵی بکەن؛ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ئەمە بە مەترسییەکی گەورە دەبینن و داوادەکەن خانووەکانیان تاپۆ بکرێت.
 
لە ماوەی چوار مانگدا، زیاتر لە 90 هەزار مامەڵەی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ هی گەڕەکە زیادەڕۆکانی کەرکووک، کە جگە لە حەوت گەڕەکە کوردنشینەکە سیانەکەی دیکەیان عەرەب و تورکماننشینن، رادەستی شارەوانیی کەرکووک کراون.
 
مام رەشید، لە یەکێک لە گەڕەکە زیادەڕۆکانی کەرکووک، خانوویێکی بە زیادەڕۆ دروستکردووە و دەڵێت "مامەڵەکانمان ئەنجامیان نەبووە و ماوەماوە هەڕەشەی رووخاندنی خانووەکانمان لێدەکرێت."
 
شارەوانیی کەرکووک گشتاندنی خانووەکانی تەواوکردووە و رەوانەی بەغدای کردوون، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە تاوەکو خانووە زیادەڕۆکان تاپۆ بکرێن.
 
لیژنەی هەڵگرتنی زیادەڕۆ لە کەرکووک، دانیشتووانی بەشێک لە خانووە زیادەڕۆکانی سەرچنار، بارووتخانە، پەنجەعەلی و قادسیەی ئاگادار کردووەتەوە کە خانووەکانیان بەر دروستکردنی شەقام دەکەون، نەجوە حەموود، ئەندامی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "رێگە بە رووخاندنی خانووەکان نادەین."
 
رووخاندنی خانووی زیادەڕۆ لەکاتێکدایە، لە ماوەی دوو ساڵدا، عەرەبی هاوردە لە باشووری کەرکووک دوو گەڕەکی نوێیان دروستکردووە و خزمەتگوزارشیان پێگەیەنراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا. وێنە: AFP

سەرچاوەیەک لە هەسەدە و هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: هێرشەکان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ بوونەتەوە

چالاکڤانێکی کورد لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی سووریا هێرشەکانیان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ کردوونەتەوە. کۆبانێ لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەبە، بەڵام هێرشەکان لە پارێزگای رەققەوەن