رووداو - هەولێر
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینینەکراو بووە.
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی پێشبینینەکراو رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە."
ئەژی چەتۆ خۆڵبارینەکەی بە حاڵەتێکی ئاسایی دانا و گوتی "لە پایز و بەهار گۆڕانکاری خێرا روودەدات و لە پێشبینەکان کەمتر دەردەکەوێت. بۆیە ئاستەمە پێشبینی گۆڕانکارییەکان بکرێت".
گوتەبێژی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێیوایە، ئەو شەپۆلەی تۆز و خۆڵبارینەی رووی لە کوردستان کردووە "زیاتر لە ناوخۆیی دەچێت تاوەکو ناوچەیی و جیهانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ