پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و "ئێوارە خۆڵبارین کۆتایی دێت"

11-06-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن خۆڵبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شەوی رابردووەوە خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسێک دەڵێت، لە سلێمانی خۆڵبارین کۆتاییهاتووە و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر و ناوچەکانی دیکەش کۆتایی دێت. 
 
رۆژی یەکشەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشوهەوای ئەمڕۆ "کەمێک هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم" لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان.
 
هەر لەو بارەوە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 11-6-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەو خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کۆتایی دێت؛ ئێستا لە سلێمانی کۆتاییهاتووە و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر و ناوچەکانی دیکەش کۆتایی دێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور؛ بەرامبەر بەمڕۆش، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کورستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ دووشەممە (12-6-2023) لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 36 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 38 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن