کەشناسی: لە بەشێکی هەرێمی کوردستان خۆڵ دەبارێت

10-09-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن خۆڵبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، خۆڵبارین بە لاوازی تاوەکو 12ـی مانگ بەردەوام دەبێت و کاریگەری زیاتری لە هەولێر، کەرکووک و گەرمیان دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە 10ـی ئەیلوولی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و سنووری دەڤەری گەرمیان دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت، "ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت."
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە ئەنجامی خێرایی بای خۆرئاوا، خۆڵبارینێک بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو 12ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. گوتیشی، "خۆڵبارینەکە لاوازە و زیاتر ناوچەکانی سنووری هەولێر، کەرکووک و گەرمیان دەگرێتەوە."
 
شاڵاو هیدایەت گوتیشی، سبەی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە دابەزین و 12 و 13ـی مانگ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەیە.
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت "خۆڵبارینەکە لە ئەنجامی خێرایی بایەکە رۆژانە لە 12ـی نیوەڕۆ بۆ 08:00ـی ئێوارە چالاک دەبێت بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا." 
 
محەممەد کەمال گوتیشی، پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باران ببارێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن