رووداو - زاخۆ
دوای پێنج ساڵ خوێندنی بەشی تورکی لە زانکۆی زاخۆ، 53 خوێندکار لەو بەشە دەرچوون و 150 دیکەش بەردەوامن لە خوێندن.
ئامانجی خوێندکاران دوای دەرچوون لەوبەشە سوودوەرگرتنە لە پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و دۆزینەوەی کارێک لە سێبەری ئەو پەیوەندییەدا، بەتایبەت کە زاخۆ هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان.
پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ساڵانە لەنێوان 7 بۆ 12 ملیار دۆلارە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ