مانشێته‌كانی رووداوی وه‌رزشی و رۆناڵدۆی سلێمانی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆگرامی سپۆرت تایم تیشكی خسته سه‌ر مانشێته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌نامه‌ی رووداوی وه‌رزشی و باس له گرنگترین بابه‌ته‌كانی هه‌فته‌نامه‌كه كرا.
یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان، بوونی گه‌نجێكه، كه تاراده‌یه‌كی زۆر له كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌چێت و له شاری سلێمانییه.
گه‌نجه‌كه ناوی جووتیار ره‌حیمه و راهێنه‌رێكی تۆپی پێ، رۆناڵدۆی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداریی له پرۆگرامه‌كه كرد و ئاشكرایكرد هه‌وڵی زۆری داوه په‌یوه‌ندیی به رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتووبێت.
له پرۆگرامه‌كه‌دا سه‌رنووسه‌ری رووداوی وه‌رزشی ئیحسان تاهیر به‌شداریكرد و روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كانی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رووداوی وه‌رزشی خسته‌ڕوو.
به‌شی بكه لە