چامپیۆنزلیگ.. رۆما و مانچێسته‌ر سیتی له دوو ئه‌ركی نیمچه‌مه‌حاڵدا
ئەمشەو یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ "چامپیۆنزلیگ" ده‌ستپێده‌كه‌ن و هه‌ردوو یانه‌ی رۆما و مانچێسته‌ر سیتیش ئه‌ركیان قورسه.
یانه‌ی رۆمای ئیتالی، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چووندا به 1-4 گۆڵ له نێو كامپ نوودا به یانه‌ی بارسێلۆنا دۆڕا، ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی خۆیدا له رۆما، میوانداریی تیپه ئیسپانییه‌كه ده‌كات.
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخه‌كه‌دا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
له یاریی چووندا لیڤه‌رپوول به 3-0 گۆڵ له یاریگه‌ی خۆیدا له سیتی برده‌وه، بۆیه به پێی لۆژیكی یاری، ئه‌ركی سیتی زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یارییه‌كه، چونكه پێویستی به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ هه‌یه.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا شرۆڤه یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و و بارودۆخی تیپه‌كان كرا، به میوانداریی شاخه‌وان عارف شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ و مامۆستای په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنتڕۆڵ: سۆران حوسێن
به‌شی بكه لە