یه‌كه‌م بردنه‌وه بۆ دالكورد له نایابی سوێد و هاندانی كوردان
یانه‌ی دالكورد یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی سوێددا تۆماركرد و سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له یانه‌ی ئۆسته‌ر شوندی برده‌وه به 3-0 گۆڵ.
دالكورد یه‌كه‌م وه‌رزه له خولی نایابی سوێد "ئالسڤێنسكان" به‌شداره و هیوایه‌كی زۆری هه‌یه بتوانێت ململانێ له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه بكات.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانی نیشته‌جێی سوێد هانی تیپه‌كه ده‌ده‌ن و له یارییه‌كاندا ئاماده‌ده‌بن، جگه له‌وه‌ی باشووری كوردستانیشدا تیپه‌كه هانده‌رێكی زۆری هه‌یه و بایه‌خێكی میدیایی زۆریش به هه‌واڵ و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه ده‌درێت، كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه تۆڕی میدیایی رووداو بایه‌خێكی زۆری پێده‌دات.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا باس له یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی دالكورد و كێشه هونه‌رییه‌كانی تیپه‌كه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی كوردان له دالكورد و بایه‌خی میدیایی بۆ یانه‌كه كرا.
له پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ئه‌میر ئه‌زره‌فشان یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری دالكورد و داره‌وان حه‌مه به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه له باشووری كوردستاندا به‌شداربوون.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنتڕۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د
سپۆرت تایم، بەرنامەیەکی رۆژانەی وه‌رزشیی رادیۆی رووداوە، پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا، لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە پێشکەش دەکرێت
ئەم بەرنامەیە به‌دواداچوون و شڕۆڤه بۆ گرنگترین و گه‌رمترین مژار و هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی رۆژ ده‌كات له ئاستی كوردستان و جیهاندا.
سپۆرت تایم هه‌موو رۆژێك كاژێر 14:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە