شكستی بارسێلۆنا و گواردیۆلا، چانسی ریال مه‌درید و بایرن میونشن
له یارییه‌كانی گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر رۆما دووچاری شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی گه‌وره بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرایه‌ده‌ره‌وه، له هه‌مان كاتدا گواردیۆلا نه‌یتوانی مانچێسته‌ر سیتی بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ریمتی بردنه‌وه‌كان و به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دووباره شكستی هێنا، كه ئه‌مجاره‌یان له یاریگه‌ی خۆیدا بوو.
شكستی هه‌ردوو تیپه‌كه ستایل ئیسپانییه‌كه، پرسیاری زۆری دروستكردووه.
هاوكات ئه‌مشه‌و هەر لە درێژەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا دوو یاری دەکرێن، هەردوو یارییەکە بۆ تیپە میوانەکان قورسن و پێویستیان بە راپەڕینێکە لە چەشنی رۆما.
لە سانتیاگۆ بێرنابیۆدا ریال مەدرید میوانداری یوڤێ دەکات و لە یاریی چووندا 3-0 لێی بردووەتەوە، بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیش لە ئالیانز ئارێنادا رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا تیشك خرایه سه‌ر یارییه‌كانی شه‌وی رابردوو، به تایبه‌تی شكستی بارسا و مان سیتی، هه‌روه‌ها باس له یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و و چانسی هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بایرن میونشن كرا بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی.
له پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ئه‌رسه‌لان ره‌شید یاریزانی پێشووی تۆپی پێی شاری هه‌ولێر و بۆتان عومه‌ر شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ به‌شداربوون، هه‌روه‌ها عومه‌ر سیروان، كه مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه له پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شداریی كرد و هه‌ندێك زانیاریی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ریال و یوڤی خسته‌ڕوو.
ئامادە و پێشکەشکردن: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
کۆنتڕۆڵ: هەرێم محەممەد
به‌شی بكه لە