لە زاخۆ ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم زیادیکردووە

لە زاخۆ ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم زیادیکردووە

ژمارەی تووشبوانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە ، بەجۆرێک لە سێ ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم لە زاخۆ بووەتە دووهێندەو پسپۆڕان پێیان وایە دەبێت گرنگی زیاتر بە پەروەردەکردنی منداڵانی ئۆتیزم بدرێت.

سه‌نته‌ری ئۆتیزم لە زاخۆ پێشبینی کردووە تا ساڵی 2030 لە هەر 6 منداڵ، یەکێكیان تووشبووی ئۆتیزم دەبێت.

فەلاح کەریم ، باوکی یەکێک لەو منداڵانەی تووشبوی  ئۆتیزمی هەیە لە بەردەرەش  گلەیی لەوە هەیە کە لە ئاکرێ و بەردەرەش هیچ سەنتەرێکی راهێنانی تووشبوانی ئۆتیزم نییە ، هەر بۆیە خەرجی چارەسەرکردنی منداڵەکەم مانگانە زیاتر لە ملیۆنێک دنیارە و تاوەکو ئێستاش منداڵەکەم هیچ مووچەیەکی نییە .

کەمال جەباری ، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان دەڵێت ، 3030 تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و ٤٠% ی تووشبوانی ئۆتیزم مووچەیان نییە و لە سلێمانی و هەڵەبجە ١٢٥٠ تووشبووی ئۆتیزم هەن و 80 خێزان بۆ چارەسەری منداڵەکانیان بە قاچاخ کۆچیان کردووە و 12 خێزانی تووشبووی ئۆتیزم لەیەکدی جیابوونەتەوە لەگەل 8 منداڵی توشبووی ئۆتیزم ونبوون لە هەرێمی کوردستان ٦٥ سەنتەری راهێنانی تووشبوانی ئۆتیزم هەن تەنیا 3 سەنتەری حکومی راهێنانی تووشبوانی ئۆتیزم هەن بەهۆی کەمی سەنتەری راهێنان، ساڵانە ژمارەی تووشبووان زیاددەکات.

پەیمان شێروانی ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەلایەتی هەولێر دەلێت کێشەی تووشبوانی ئۆتیزم چارەسەر نابێت تاوەکو نەخرێتە بەرنامەی کاری حکومەت و ساڵانە ٣٥ منداڵی تووشبوی ئۆتیزم لەسەنتەری ئۆتیزمی هەولێر وەردەگرین ، وەزارەتی تەندروستیش کەمتەرخەمە  بەرامبەر تووشبوانی ئۆتیزم .