مەترسی لەسەر ژیانی منداڵێکی سێ ساڵ هەیە

25 April 2024
مەترسی لەسەر ژیانی منداڵێکی سێ ساڵ هەیە

ژوولین بێوار، تووشی خوێنبەربوونی دەم و لووت بووە و تاوەکو ئێستا نەخۆشییەکەی لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان نەکراوە. ژوولین تەندروستیی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی هێڤی لە دهۆک 9 مانگە بەردەوام خەوێنراوە. ساڵی رابردووش خوشکێکی ژوولین بە هەمان نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

ئارین قاسم، دایکی ژوولین بەردەوام لە نەخۆشخانە لەگەڵ کچەکەیەتی، داوا لە هەر کەس و لایەنێک یان خێرخوازێک دەکات دەستی هاوکاریی بۆ درێژ بکەن و کچەکەی لە مردن رزگار بکەن.

باوکی ژوولین کرێکارە و توانای نییە کچەکەی بنێرێتە دەرەوەی وڵات. ئەو خێزانە لە خانوویێکی کرێ لە سێمێل دەژین.

بەشێکی پشکنینەکانی ژوولین بۆ دەرەوەی وڵات نێردراون، بەڵام جۆری نەخۆشییەکەی دەرنەچووە. دکتۆر ئومێد بامەڕنی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیی خوێن و نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، مەترسی لەسەر ژیانی ژوولین هەیە، "ئەوەی لێرە پێویست بوو کراوە، دەبێت بنێردرێتە دەرەوەی وڵات."