راگرتنی پەخشی ژمارەیەک تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی

راگرتنی پەخشی ژمارەیەک تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی

بەهۆی نەدانی قەرزی نوێکردنەوەی ساڵانەیانەوە، پەخشی 44 تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت.

بڕیارەکە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی (ئای ستار و میکس میدیا) کراوە، کە سیستەمی پەخشی چەپکیان هەیە و تەلەفزیۆنە لۆکاڵییەکان لەڕێگەی ئەوانەوە دەتوانن لە شارەکان پەخش بکەن، بەگشتیی 75 تەلەفزیۆن نزیکەی 3 ملیار دینار قەرزدارن و ماوەی 3 بۆ 10 ساڵە پارەی نوێکردنەوەی ساڵانەیان نەداوە، بۆیە دوای چەندجارێک درێژکردنەوەی دەرفەت، ناچار وەکو هەنگاوی یەکەم پەخشی 44 تەلەفزیۆنیان رادەگیرێت.

لە هەرێمی کوردستان بەگشتی 93  تەلەفزیۆنی لۆکاڵی و 37 کەناڵی ئاسمانیی هەن، لەنێویاندا 75 تەلەفزیۆنی لۆکاڵی پارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە قەرزداری وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانن و پارەی نوێکردنەوە و پەخشیان نەداوە