نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی

*سەبارەت بە نێوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەکێتی میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.*

*سەعدی پیرە رایگەیاند، رێکەوتنەکە لە % 75 تەواو بووەو لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا کۆتاییدێت و رێکەوتنەکەش دەبێتە جێگرەوەی رێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو حیزب.*

*سەعدی پیرە ئاشکرایکرد، هەرچەندە ناوی چەند بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام هێشتا لە مەکتەبی سیاسی باسنەکراوەو هیچ بەربژێرێک یەکلایینەکردووەتەوە.*

*سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکووکیش، پیرە روونیکردەوە کە هەڤاڵانی یەکێتی لە کەرکووک ناوی رزگار عەلی بۆ پۆستی پارێزگار رەوانەی مەکتەبی سیاسی کردووە، بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە.*

*پیرە ئاماژەی بەوەکرد، نایانەوێ حکومەتێکی بەپەلە و بێهێز دروستبکەن، بەڵکو دەیانەوێ حکومەتێکی بەهێز دروست بێت و ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتەکەش لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەبێت.*