گه‌ڕی پێنجه‌می چامپیۆنزلیگ و بارودۆخی یانه گه‌وره‌كان
گه‌ڕی پێنجه‌م له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنزلیگ) دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه، هه‌ڵوێست و بارودۆخی یانه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی 16 تاڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلاده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی تیپه گه‌وره‌كان.
تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌یه‌كی كه‌می یانه‌كان گه‌یشتنیان به قۆناخی 16 مسۆگه‌ركردووه.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه كرا و هه‌ڵوێستی تیپه‌كان روونكرایه‌وه، به میوانداریی شڕۆڤه‌كاری تۆپی پێ ئاسام جه‌باری.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنتڕۆڵ: رێبین محه‌ممه‌د
به‌شی بكه لە