ڤیدیۆ؛ بەهۆی مردنی سالاوە دوو کەس دەستگیرکران

10-02-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو-هەولێر

دوێنی لە یارییەکەی نێوان کاردیف سیتی و ساوسهامپتۆن بەهۆی گاڵتەکردن بە مردن و رێز نەگرتن لە خولەکێک وەستان بۆ گیانی سالای یاریزان دوو هاندەر دەستگیرکران.

لە روونکردنەوەیەکی فەرمی کاردیف ستیدا هاتووە، هەرگیز لەم جۆرە هەڵسوکەوتانە لە ناو یاریگەکانمان جێگەی نابێتەوە، هەموو هاوکارییەکی پۆلیسمان کرد تاوەکو ئەو دوو هاندەریگاڵتەیان کرد و رێزیان نەگرت لە مردنی سالا دەستگیرکرا".

دوو هاندەر لە نێو یاریگە کاتێک خولەکێک رێزیان لە گیانی  ئیملیانۆ سالا گرت، بە دەستکانیان نمایشی فرۆکەیان کرد و گالتەیان بە مردنەکەی کرد.

 لە گەری 26 ی پریمەرلیگی ئینگلیزی ساوسهامپتۆن میوانداری کاردیف سیتی کرد و یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەی میوان کۆتاییهات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە