ئینگلتەرا مێژووی تۆمارکرد و گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیال

16-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئینگلتەرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەنگاوێکی گەورە لە بردنەوەی دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکبووەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی خانمان.
 
لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر ئوسترالیای میوانداری پاڵەوانێتییەکە یارییکرد و بە سەرکەوتنێکی گەورەوە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
سەرەتا لە خولەکی 36 ئیلاتۆن گۆڵێکی بۆ سێ شێرەکانی ئینگلتەرا تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە رکابەرییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی 63 سامانتا کێر ئەنجامەکەی بۆ ئوسترالیا یەکسانکردەوە، بەڵام دوای چەند خولەکێکی کەم لاورین هیمب گۆڵی دووەمی ئینگلتەرای تۆمارکرد و ئوسترالییەکانی دڵتەنگ کرد.
 
ئینگلاند بەوەندە رازی نەبوو و لە خولەکی 86 ئالیسیا روسۆ گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، هەڵبژاردەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردە و کۆتایی بە کاروانی ئوسترالیای میوانداری مۆندیال هێنا.
 
رۆژی یەکشەممە لە یاریی کۆتایی مۆندیالی خانماندا، ئینگلتەرا و ئیسپانیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بردنەوەی یەکەم نازناو دەکەن لە مێژوویاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە