رووداو – هه‌ولێر
له لالیگای ئیسپانیا ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 32 به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا بارسێلۆنا به‌بێ لیۆنێل مێسی یاریی ده‌كات و له ئه‌ركێكی ئاساندا ده‌بێته میوانی یانه‌ی هۆیسكا.
له لالیگای ئیسپانیا ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 32 به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا بارسێلۆنا به‌بێ لیۆنێل مێسی یاریی ده‌كات و له ئه‌ركێكی ئاساندا ده‌بێته میوانی یانه‌ی هۆیسكا.
بارسێلۆنا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه و هۆیسكاش له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه و شه‌رَده‌كات بۆ مانه‌وه له لالیگای ئیسپانیا، بۆیه ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رامبه‌ر بارسا بوه‌ستێته‌وه.
هاوكات یانه‌ی هۆیسكا له‌سه‌ر توویته‌ر به گاڵته‌پێكردنه‌وه باسیان له یارینه‌كردنی مێسی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كردووه.
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ یاریی ده‌كات و دواتریش له دوایاریی ئه‌مڕۆدا سێڤییا میوانداریی ریال بێتیس ده‌كات و چاوه‌ڕوانده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت.
خولی ئیسپانیا.. گەڕی 32
ئیسپانیۆڵ – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 14:00
هوێسكا – بارسێلۆنا 17:15
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – سێلتاڤیگۆ 19:30
سێڤییا – ریال بێتیس 21:45.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ