ڤیدیۆ؛ چاڤی مێژووی تۆمارکرد و پەیامی بۆ ریال مەدرید هەیە

18-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
چاڤی هێرناندێز
چاڤی هێرناندێز
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز بارسێلۆنا لالیگا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دوای بردنەوەی لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر دڵخۆشیی خۆی بە ئاستی تیپەکەی پێشاندا و پەیامێک ئاراستەی یانەی ریال مەدرید دەکات.
 
بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییکرد، بارسا لە یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا.
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە، چاڤی هێرناندێز، وەکو راهێنەر مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد، لەوکاتەوەی بووەتە راهێنەری بلاوگرانا، هیچ یارییەکی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نەدۆڕاندووە، لە 5 یارییدا 5 بردنەوەی بەرامبەر رۆخی بلانکۆس هەبووە، جگە لەوەش بارسێلۆنا لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی نەدۆڕاندووە.
 
چاڤی لە دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "ئەوەی سەرسامی کردم پێشکەوتنی زۆرباشی یاریزانەکانمان بوو، سەرەڕای ئەو گوشارانەی دەیانکرد، زۆر زەحمەت بوو یاریزانێکی دیکە بدۆزیتەوە، پلانمان دانا بۆ ئەوەی تۆپی درێژ بگەیێنینە لیڤاندۆڤسکی و سەرکەوتوو بووین، سەرکەوتووبووین لە هێرشبردن لە باڵەکانەوە بۆ ئەوەی بەشی دووەمی یاریزانەکان هەلی بەشداریکردنیان هەبێت، فیرمین ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، رافینیا لە رووبەڕەکاندا زۆرباشبوو، جواو فێلیکس بەهەمان شێوە."
 
راهێنەری بارسێلۆنا زیاتر گوتی " لە راستیدا یارییکردنی لیڤاندۆڤسکی زۆرباشبوو، پێموایە ئەمە باشترین یاریی ئێمەیە لەم وەرزەدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا لە یاریگەی خۆی نەدۆڕابوو، ئێمە ئێستا لە پلەی دووەمی ریزبەندین لە خولەکەدا، لە راستیدا ئەمە ساتێکە بۆ خەون بینین، با خەون ببینین، ئەمە باشتری کاتی ئێمەیە لەم وەرزەدا و ئەمە بۆ ئێمە یەکلاکەرەوەیە، زۆر دڵخۆشبووم بە ئاستی تیپەکەمان لە یارییەکەدا.'
 
لەبارەی ئەوەی دەتوانن رکابەری ریال مەدرید بکەن بۆ بردنەوەی نازناوەکە؟ چاڤی گوتی "ئێمە بیر لە ریال مەدرید ناکەینەوە، دەمانەوێت چێژ لە باشترین کاتی ئەم وەرزەمان وەربگرین، منیش ئەوە دەزانم کە ریال مەدرید بەجیاوازیی 8 خاڵ لەپێش ئێمەوەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت یاری بکەین، ئەرکی ئێمە قورسە، بەڵام هەوڵی خۆمان دەدەین، ئەمە باشترین کاتی ئێمەیە لەم وەرزەدا و هەوڵی خۆمان دەدەین."
 
بارسێلۆنا لە 10 یاریی رابردوودا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا هیج یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئەمە سێ یارییە لەسەریەک لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا دەیباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە