لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ مان یونایتد و چێڵسی كۆده‌كاته‌وه‌

25-02-2018
رووداو وەرزشی
یاریزانانی مان یونایتد
یاریزانانی مان یونایتد
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد چێڵسی پرێمەرلیگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

 

 ئەمڕۆ لە یاریی لوتكەی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لەسەر یاریگەی ئۆڵترافۆرد لە مانچیستەر بەیەكدەگەن.
یاریی نێوان هەردوو یانە تایبەتمەندی و چێژی خۆی هەیە، بە تایبەتی بۆ خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری مانچێستەر، كە ساڵانێكە راهێنەری چێڵسی بووە  و دەستكەوتی گەورەی بۆ یانەكە بەدەستهێناوە.

شەری مۆرینیۆ و کۆنتی ناونیشانی یاریی لووتکەی گەڕی 28ی پرێمەرلیگە، کاتێک تیپەکانیان لە شاری مانچێستەر رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
مانچێستەریونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری میوانێکی رەزاقورسی راهێنەرەکەی دەکات، ئەو یاریگەیەی 5 ساڵە ئەو میوانە بەبراوە تێیدا نەچوونەتە دەرەوە ئەویش یانەی چێڵسی لەندەنەییە.

مۆرینیۆ کە ئەمساڵ هەموو ئامار و خاڵەکانی لە چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە باشترە و لە خانەی دووەمە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە و پشت ئەستوورە بە هەزاران هاندەری سوورپۆش و رقە گەورەکەی بەرامبەر یاریزانانی بلوز ئەو یاریزانانەی شۆڕشی شکستیان بەرپاکرد بۆ دەربازبوون لە سپێشەڵ وەن، بۆیە مو دەیەوێ درێژە بە باڵادەستی مانچێتستەر بدات بەسەر بلوزدا و بە وەرگرتنی سێ خاڵ هەم پێگەکەی لە پلەی دووەم بە هێزتر بکات و هەمیش رکابەرەکەی بخاتە پلەی پێنجەم و خزمەت بە تۆتێنهام بکات.

بەڵام چێڵسی لەندەنی بە ئاسانی ئەو هەلە لەدەستنادات و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بۆیەکەمجار لەژێر راهێنەرایەتی کۆنتی بە سێ خاڵ لە ئۆڵدترافۆرت بێتە دەرەوە و ئەو کاتە ئەگەر پلەی دووەم لە تیپەکەی مۆرینیۆ وەرنەگرێتەوە ئەوا پلەی سێیەم مسۆگەردەکات و سوورپۆشەکان لە پلەی دووەم فرێدەداتە پلەی چوارەم و شوێن گۆڕکێ بە پلەبەندی خۆی و رکابەرەکەی دەکات.

لەلایەکی دیکە گوشارەکانی رۆمان ئەبرامنۆڤیچی رووسی و خاوەنی چێڵسی لەسەر کۆنتی کەم دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر یارییەکە بدۆرێنێت و لە چامپیۆنزلیگیش لە بارسێلۆنا نەباتەوە، ئەوا بە دڵنیایەوە پۆستەکەی دەکەوێتە مەترسی و دووردەخرێتەوە.


دارشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە