رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه واده‌ی دووركه‌وتنه‌ی مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
یانه‌كه رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌ستی چه‌پیدا، مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیی یانه‌كه له دوو یاریی داهاتووی یانه‌كه‌دا به‌شداریی ناكات و دوورده‌كه‌وێته‌وه.
یانه باڤارییه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كیان ئاشكرانه‌كردووه، ته‌نیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه پێكانی نۆیه‌ر له مه‌شقه‌كاندا بووه، له دوو یاریی داهاتووی تیپه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر ئۆگسبۆرگ، كه شه‌ممه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ یاریی به‌رامبه‌ر هۆفنهایم، كه سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداریی ناكات.
هاوكات نۆیه‌ر هه‌ر به هۆی پێكانه‌وه له دوا دوو یاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را و ئازه‌ربێجان به‌شداریی نه‌كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نۆیه‌ر له یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا ده‌گه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه‌ی، كه 12ی نیسان له میونشن ده‌كرێت.
له پێكهاته‌ی بایرندا هه‌ریه‌كه له تۆم شتارك و سڤین ئۆلریخ گۆڵپارێزی یه‌ده‌گن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ