رووداو - ALBAYAN
ژنێكی سعودی دوای ئەوەی زانی مێردەكەی بە نهێنی ژنی بەسەردا هێناوە، بڕیاری تۆڵەكردنەوەی دا و بۆ ئەم مەبەستەش ماڵی مێردەکەی و هەوێكەی كاولكرد.
گەواهیدەران بە رۆژنامەی مواتن-ی سعودیان گوتووە " ژنێكی سعودی هەستی بە ئیرەیی كردووە بەتایبەت کاتێک هەستی بەوەکردووە کە مامەڵەی مێردەكەی لەگەڵی گۆڕاوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، دواتر بۆی ئاشكرابووە ئەو، بە نهێنی هاوسەرگیری كردووە و ژنی بەسەردا هێناوە".
هەر بە پێی گوتەی گەواهیدەران " مێردی ژنەكە ماڵێكی تازەی بۆ ژنە نوێیەكەی كردووە و كاتێكیش ژنەكەی ماڵەكەی بینیوە زۆر توڕەبووە و هەرچی كەلوپەل لەو ماڵە هەبووە تێكیداوە و زیانێكی ماددی زۆری بە مێرد و هەوێكەی گەیاندووە".









کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ