ئیسماعیل قائانی: یەکگرتوویی بەرەکانی بەرگری کابووسی ئەمریکا و ئیسرائیلە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا جەخت لە بەردەوامیی رێبازی سەرکردە کوژراوەکانیان دەکاتەوە.
 
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیێندراوێکدا روو لە فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، "هەوڵ و تێکۆشانی ئێوە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتە جێگەی سەرسامیی هەمووان و بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و لەرز بۆ دووژمنان."
 
قائانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا زۆر هێرشی کاریگەرییان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام داوە و ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتوووشدا شتی چاوەڕواننەکراویان دەبێت.
 
قائانی جەخت لە بەردەوامیی رێبازی سەرکردەکانی پێشووی ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، بیری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاڵاهەڵگریی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پتەوی و هێزەەوە بەردەوام دەبێت.
 
ئیسماعیل قائانی لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 و دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە بەغدا کرایە فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 
 
کاری فەیلەقی قودس پەیوەندی بە وڵاتانی دەرەوەی ئێرانەوە هەیە، لەوانەش عێراق، لوبنان، فەلەستین و یەمەن و لە سەردەمی بەشار ئەسەدیشدا سووریا. 
 
لە 28ی شوباتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بۆ چەندین رۆژ هیچ هەواڵێک لەبارەی قائانی نەبوو، بەڵام رۆژی 8ی ئەم مانگە محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند، قائانی "لە مەیداندایە و سەرپەرشتیی شەڕەکان دەکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران. وێنە: AFP

موجتەبا خامنەیی: هێرشەکانی سەر تورکیا و عومان لەلایەن ئێران و بەرەی موقاوەمەوە نەکراون

موجتەبا خامنەیی: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تورکیا و عومان (کە هەردووکیان پەیوەندیی گونجاویان لەگەڵماندا هەیە) بە هیچ شێوەیەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی دیکەی بەرەی موقاوەمەوە نەبووە.