سێنتکۆم: هانی تێپەڕینی کەشتییەکانمان بە تەنگەی هورمزدا داوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە 12 کاژێری رابردوودا پەیوەندییان بە دەیان کۆمپانیای کەشتیوانیی نێودەوڵەتییەوە کردووە تاوەکو گەشتەکانیان بە ناو تەنگەی هورمزدا دەستپێبکەنەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئەمریکا بە سەلامەتی رێنماییان دەکات.
 
رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی (پڕۆژەی ئازادی) بۆ پاراستنی کەشتیوانی رایگەیاند: "ئەو کەشتییانەی ئێستا لە کەنداوی عەرەبیدان نوێنەرایەتی 87 وڵاتی جیاوازی جیهان دەکەن، وەک سەرۆک تره‌مپ ئاماژەی پێدا، ئەوان تەنیا لایەنی بێلایەن و بینەری بێتاوانن لەم ململانێیەدا."
 
کۆپەر گوتی، هێزەکانیان هەوڵێکی چڕیان دەستپێکردووە بۆ ئاساییکردنەوەی هاتووچۆی دەریایی بە تەنگەکەدا و دەڵێت: "لە 12 کاژێری رابردوودا، پەیوەندیمان بە دەیان کەشتی و کۆمپانیای کەشتیوانییەوە کردوە بۆ هاندانی رەوتی هاتووچۆ بە ناو تەنگەی هورمزدا."
 
فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەوڵانە هاوتەریبن لەگەڵ مەبەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردن لە رێنماییکردنی کەشتییەکان بە سەلامەتی بە ناو ئەو رێڕەوە بازرگانییە تەسکەدا، تاوەکو رێگری لە زیاتربونی گوشارە ئابورییەکان لەسەر بازاڕی جیهانی بگرن.
 
ئەم لێدوانانەی فەرماندەی سێنتکۆم دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاندبوو هێزی دەریایی ئەمریکا حەوت بەلەمی هێرشبەری ئێرانییان لە تەنگەکەدا تێکشکاندووە. واشنتن ئێستا هەوڵ دەدات لە رێگەی "پڕۆژەی ئازادی"یەوە متمانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنێتەوە تاوەکو جارێکی دیکە رێڕەوی تەنگەی هورمز بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز بەکاربهێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت

حیزبوڵڵا داوا دەکات باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان وەک "کەسێکی نەخوازراو" بناسێندرێت

حیزبوڵڵای لوبنانی داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت وەک "کەسێکی نەخوازراو" بناسێنن؛ ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆز پێشنیازی کرد، ئەو کەسانەی سووکایەتییان بە سەرکردەیەکی ئایینی کریستیان کردوە، وڵاتەکە جێبهێڵن