راپۆرتێک: گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی ئیمارات تەقاندەوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ (سی ئێن ئێن) کردووە، سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل کە لە ئیماڕات جێگیرکراوە رۆژی دووشەممە مووشەکێکی ئاراستەکراوی ئێرانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە بە کەناڵە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، ئیسرائیل لە سەرەتای دەسپێکی جەنگی دژی ئێرانەوە، بە شێوەیەکی نهێنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (گومەزی ئاسنین) و ژمارەیەک سەربازی بۆ کارپێکردنی سیستەمەکە رەوانەی ئیماڕات کردووە، تاوەکو توانای بەرگریی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر هێرشەکان بەهێزتر بکات.
 
ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی هێزەکانی ئیسرائیل، کە یەکەمجار ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کردبوو، نیشانەیەکی روونی گەشەکردنی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و ئەبوزەبییە لە ناو جەرگەی ململانێکاندا.
 
ئیمارات لە دوو مانگی رابردووی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە رووبەڕووی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بووەتەوە. پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە ساڵی 2020 و لە ژێر چاودێریی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی "رێککەوتنی ئیبراهیم" ئاسایی بوونەوە، کە وەک یەکێک لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی تره‌مپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا هەژمار دەکرێت.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هیچی فەرمیی لەسەر هەواڵی تەقاندنەوەی ئەو مووشەکە و جێگیرکردنی سیستەمە ئیسرائیلییەکە نەداوە. 
 
رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە، ئەمە جگە لەوەی تاران هێرشیکردە سەر وڵاتانی دراوسێشی. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە دوای ئیسرائیل، ئێران زۆرترین هێرشی مووشەک و درۆنی کردووەتە سەر ئیمارات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت

حیزبوڵڵا داوا دەکات باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان وەک "کەسێکی نەخوازراو" بناسێندرێت

حیزبوڵڵای لوبنانی داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت وەک "کەسێکی نەخوازراو" بناسێنن؛ ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆز پێشنیازی کرد، ئەو کەسانەی سووکایەتییان بە سەرکردەیەکی ئایینی کریستیان کردوە، وڵاتەکە جێبهێڵن