لە ئاشتی دا هەمووان براوەن
لە دیداری مێری کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو هەموولایەکی دڵنیاکرد کە ئاشتی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان مایەی دڵنیاییە و گەڕانەوە بۆ شەڕی ناوخۆ بووەتە بەشێک لە مێژوو و چيدیکە رووناداتەوە.
لە دیداری مێری کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو هەموولایەکی دڵنیاکرد کە ئاشتی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان مایەی دڵنیاییە و گەڕانەوە بۆ شەڕی ناوخۆ بووەتە بەشێک لە مێژوو و چيدیکە رووناداتەوە.
ئەوە بووەتە راستیەکی حاشاهەڵنەگر لەجیهانی ئێستادا هەموو کایەکانی ژیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری وەرچەخانی گەورەی زانستی، پەیوەندی و تەکنەلۆجیەکان، یەکێک لەوان کایەی دیپلۆماسیە وەک ئامرازێکی بە بڕشت و چالاکی سیاسەتی دەرەکی، پەیوەندیی نێوان گەل، نەتەوە، دەوڵەتان و ئیدارەدانی ململانێ و کێشمەکێشەکانی نێوانیان بەشێوەی ئاشتییانە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکان دەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە وەک لایەنێک لە لایەنەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان؛ کاتێک بۆ ئەو کۆنگرانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی فەرمی دەکرێن، لە بەخێرهێنان و پێشوازی کردنیان رەچاوی لایەنی پرۆتۆکۆڵی دەکرێ، دیدار لەگەڵ نوێنەری باڵای وڵاتان ئەنجامدەدەن، ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق دادەنرێ و هەڵدەدرێ، ئەمانە نیشانەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ئەگەر چی دەوڵەت نییە، بەڵام وەک لایەنێک لەلایەنەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان حسابی بۆ دەکرێ.
ئیدی خۆتان بە لێکدانەوەی رووداوە ئاساییەکانی رۆژانە و شتە چاوەڕوانکراوەکان (قازە سپیەکان) سەرقاڵ مەکەن، سەری خۆتان بە پێشبینی بە داهاتوو مەیەشێنن، لەناکاو قازێکی رەش دێت و چارەنووسمان دەگۆڕێت! هاتنی قازی رەش بەدەست ئێمە نییە، ئەوەی گرنگە و دەبێ بیکەین ئەوەیە ئەگەر قازە رەشەکە هات چۆن مامەڵەی لەگەڵ دا بکەین
بۆئەوەی چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی دوانەکەوێ دەبێ دەستوورمان هەبێ
سرووشتی رێککەوتننامەی واشنتۆن لە دنیای رێککەوتننامە و پەیماننامەکاندا تایبەتمەندیێکی دەگمەنی هەیە ئەویش ئەوەیە؛ یەکەم جار بوو لە مێژوودا لەسەر دەستی دەوڵەتە سەرکردەکەی سیستەمی جیهانی نوێی ئەوکات، واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نێوەندگیری و ناوبژیوانی لەنێوان دوو پارتی سیاسیی نەتەوە و گەلێکی بێدەوڵەت لەنێو دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری کە عیراق بوو، بکات و خۆشی وەک شاهید واژۆ لەسەر رێککەوتننامەکە بکات.
رەگی بوونی كورد لە ئازەربایجان بە قوڵایی مێژووی ئەو وڵاتەدا چووەتە خوارەوە، ئەوەتا لە سەرەتای سەدەی دەیەمی زاینی کەسایەتیی سیاسی و هەڵکەوتەی کورد (دێسم کوڕی ئیبراهیم شازکۆیە) بە رادەیەک رۆڵی هەبووە کە لەو وڵاتە رابەرایەتیی قەوارەیەکی سیاسی لە شێوەی میرنشیندا کردووە، کەسایەتیی بەنێوبانگی کورد سەلاحەدینی ئەیوبی بە بنەچە دەگەڕێتەوە سەر کوردەکانی ئەو ناوچەیە و بە دیاریکراوی کوردەکانی شاری (دوین)ی هەڵکەوتە لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.