سندووقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) هۆشدارییەکی تووندی سەبارەت بە ئابووریی عێراق بڵاوکردەوە، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە کەمکردووەتەوە، لە کاتێکدا پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل نەخشەی دارایی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەڕێژێتەوە، لە نوێترین نوێکردنەوەی راپۆرتی "ئاسۆی ئابووری جیهانی" (WEO)، سندووقەکە ئاشکرای کردووە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) "گەورەترین قورسایی دارایی و ئابووریی جەنگی ئێرانیان دەکەوێتە سەر و عێراقیش لە گەشەکردنەوە، رووبەڕووی پاشەکشەیەکی گەورەی ئابووری دەبێتەوە".
نزیکەی مانگ و نیوێک بەسەر یەکەم ساتەکانی دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دا تێپەڕیوە. بێدەنگی تەنگەی هورمز، بووەتە گرانترین بێدەنگی مێژووی هاوچەرخ.
بەڕاستی بۆچی ئاگربەستەکە روویدا؟ لە هەمووی گرنگتر نیگەرانی و پشێویی نێو بازاڕەکانی ئەمریکایە، بەتایبەتی لەکاتێکدا لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دا، هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی کۆنگرێس بەڕێودەچن، ئەمانە چەند هۆکاربوون بۆ ئەوەی ترەمپ ئاگربەست بکات؟
مانگی یەکەمی جەنگ کورتهێنانێکی گەورەی لە هەژمارە نیشتمانییەکانی عێراق دا دروستکردووە، کە تێکڕا بە 8.0 بۆ 9.9 ملیار دۆلار زیانی هاوبەش بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەخەمڵێندرێت
بۆ تێگەیشتن لەوەی لە ئاداری 2026دا چی بەسەر ئابووریی دەریایی کەنداودا هاتووە، پێویستە لەم ژمارەیەوە دەست پێبکەین: 138. ئەمە تێکڕای ژمارەی ئەو کەشتییانە بوو کە رۆژانە لە تەنگەی هورمز تێدەپەڕین بەر لە دەسپێکی جەنگ "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا" ی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات دا؛ کەشتی نەوت، کەشتیی گازی شل LNG، کەشتیی هەڵگری کۆنتەینەر، کەشتیی بارکردنی ئۆتۆمبێل و ماددە کیمیاییەکان. هەموو جۆرە کەشتییەکی بازرگانی لەو رێڕۆیە 33 کیلۆمەترییە دەریاییەی نێوان کەناراوەکانی ئێران و عومان تێدەپەڕین بۆ پاراستنی ئاراستەی بازرگانیی جیهانی
پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە سیستمی کارەبای ئێران بەرگەی چ جۆرە هێرشیک دەگرێت و هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی کارەبا چۆن دەبێتە هۆکار بۆ تاریککردنی شارەکانی ئێران و پەرێشانبوونی خەڵک لە ئێران؟
لە ماوەی 19 رۆژی جەنگ دا، ژێرخانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران وێرانکراوە، زنجیرەی دابینکردنی خۆراک کەوتووەتە نێو دۆخێکی مەترسیداری بایۆلۆجییەوە و سیستەمی بانکی و بازرگانی لە دۆخێکی یەکجار زۆر مەترسیداردایە.
جیهان ئێستا لە دۆخێکدایە کە خەریکە بنەماکانی پاراستنی ئاسایشی خۆراک لەنێو دەچن. رووسیا و چین کە گەورەترین بەرهەمهێنەری پەینن لە دەرەوەی کەنداو، بەهۆی سزاکان و قەدەخەی هەناردەی نێوخۆییەوە، ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە. ئەمانە هەموو ئاماژەن بۆ ئەوەی، شۆک و قەیرانی نەوت هەمیشە چارەسەر دەکرێت، بەڵام شۆکی خۆراک، تەمەنی درێژتر و سەختترە. تەمەنی ئەم قەیرانە بە هەفتە ناپێورێت، بەڵکو بە وەرزەکانی دروێنە دەپێورت